كۆرۆنا داھاتی وەزارەتی شارەوانی كەمكردووە

ساسان عەونی: كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داھات لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانە

K24 - ھەولێر

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەمیانی گوتارێكیدا لە كۆنفرانسی رێخستنەوەی داھاتی، راگەیاند: "كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داھات لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و بایەخدانییەتی بە پرسی رێكخستنەوەی سەرجەم سیێكتەرەكان، بەتایبەتی داھاتەكانی حكومەت".

گوتیشی: " ساڵی رابردوو بەھۆی پەتای كۆرۆناوە بارودۆخێكی زۆر سەخت رووی لە ھەموو جیھان كرد، كە كوردستانیش لێی بێبەش نەبوو، ئەمەش وایكرد زۆربەی داھاتەكان كەمبنەوە، لە ھەندێك بواردا تا نزمترین ئاست دابەزی، بەڵام سەرەڕای ئەو نەھامەتییە، بە ھەوڵ و توانای ھەموو دڵسۆزان لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە سەرەكییەكان نەوەستا، خۆمان لەگەڵ دۆخەكە گونجاند و توانیمان پلان بۆ بوژانەوەی سەرجەم سێكتەرەكان دابڕێژین".

وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەشكرد، بەھۆی كۆرۆنا داھاتی وەزارەتەكەیان بە رێژەی 75% دابەزیوە.