لە پارێزگایەكی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە

جەخت لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار دەکەنەوە

خۆپیشاندانی واست - ئەرشیف
خۆپیشاندانی واست - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

خۆپیشاندان لە پارێزگای واست دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار دەکەن.

ئەو مۆڵەتە 10 رۆژییە تەواو بوو، کە خۆپیشاندەرانی پارێزگای واست، بۆ دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار محەمەد جەمیل مەیاحی دابوویان، بۆیە جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و چەندین رێگا و شەقامییان داخست و خێمەکانی مانگرتنیان هەڵدایەوە.

لە لایەكی دیكە دوای چەند کاتژمێرێک بەسەر دۆزینەوەی چالاکوانێک بەدەست بەستراوی لە گۆڕستانێکی کەربەلا، کە پێشتر رفێنراوە و ئەشکەنجە درابوو، لە پارێزگای نەجەفیش هەوڵی تیرۆرکردنی چالاکوان ئەحمەد حلو درا و بریندارکرا.

وەک چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردەوە، بڕیارە لە بەغدا و زیقاریش خۆپیشاندانەکان دەستپێبکەنەوە.

Fly Erbil Advertisment