عێراق سه‌رقاڵی توندوتۆڵكردنی سنوورهكانییهتی له‌گه‌ڵ سووریا
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سووریای دراوسێیاندا.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سووریای دراوسێیاندا.
فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی عێراق، فه‌ریق روكن "قاسم محه‌ممه‌د ساڵح" رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی زۆرمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه سنوورییه‌كان به‌هێز بكه‌ین.
گوتیشی: ئێمه كار بۆ پێشخستنی رێگه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ناوچه سنوورییه‌كانمان ده‌كه‌ین. خه‌نده‌ق هه‌ڵده‌كه‌نین و ته‌لی دڕكاوی و خاڵی چاودێری ئه‌لیكترۆنی زیاتر داده‌نێین.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی عێراق گوتیشی: "هه‌موو ئامانجمان رێگرتنه له دزه‌كردنی بانده‌كانی رێكخراوی داعشی تیرۆریستی بۆ ناو خاكی عێراق".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، "له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه هێزه‌كانیان مۆڵ داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ر به هه‌ر جووڵه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش بگرن".
چه‌كدارانی داعش به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه له نێوان سنووری عێراق و سووریا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و له ناوچه دووره ده‌سته‌كانی بیابانی خۆرئاوای عێراق(له سنووری پارێزگای ئه‌نبار) و له ناوچه‌كانی "جه‌زیره"ی (سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا)، له نێوان عێراق و سووریادا ئه‌م دیو و ئه‌و دیو ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ر