64 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

سەنتەری کۆرۆنا لە هەولێر
سەنتەری کۆرۆنا لە هەولێر

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 64 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و سێ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، 28 کەس لە هەولێر و 17 کەس لە سلێمانی و 16 کەس لە دهۆک و سێ کەسیش لە گەرمیان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هەروەها دوو کەس لە دهۆک و کەسێک لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەمەش ژمارەی تووشبوون لە هەرێمی کوردستان بۆ 106 هەزار و 591 کەس بەرزبووەوە کە سێ هەزار و 492 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٤٩)

١. پشکنین: (٣٣٢٠ پشکنینی نوێ)
• (١٤٨٢) هەولێر
• (٤٨٤) سلێمانی
• (١٢٠٥) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (١٤٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (٦٤ تووشبووی نوێ)
• (٢٨) هەولێر
• (١٧) سلێمانی
• (١٦) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (١١١ چاکبوون)
• (٥٣) هەولێر
• (٥٨) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٤. مردن: (٣ مردن)
• (٠) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٠٩٠٧٥٠ (٣٨٢٤٩٧ هەولێر، ٢٢٦٨٢٣ سلێمانی، ٤٧٣٩٦٦ دهۆك، ٧٤٦٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٦٥٩١ (٣٦٨٨١ هەولێر، ٣٠٨٥٤ سلێمانی، ٣٥٧٥٤ دهۆك، ٣١٠٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠١٨٠٣ (٣٥٤٤٥ هەولێر، ٢٨٦٥١ سلێمانی، ٣٤٧٥٠ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢٩٦ (٥٠٩ هەولێر، ٥٠٤ سلێمانی، ٢٨١ دهۆك، ٢ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٩٢ (٩٢٧ هەولێر، ١٦٩٩ سلێمانی، ٧٢٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)