بایدن بڕیارێكی دیكەی ترەمپی هەڵوەشاندەوە
"پێویسته چاكسازی له‌و رێكخراوه‌دا بكرێت، چونكه سه‌رنجێكی ناهاوڕێكی له‌سه‌ر ئیسرائیله"

K24 – واشنتن:
ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ریزی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رایگه‌یاند، پێویسته چاكسازی له‌و رێكخراوه‌دا بكرێت، چونكه "سه‌رنجێكی ناهاوڕێكی له‌سه‌ر ئیسرائیله".
لە مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018) ئیداره‌ی ترەمپ بڕیاری کشانەوەی لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان دا. بیانووی ترەمپ بۆ كشانەوەكە ئەوە بوو، كە ئەو رێكخراوە رێگای بە ئەندامەتی ئەو وڵاتانە داوە، كە مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكەن. ترەمپ هەروەها رێكخراوەكەی بەوە تاوانبار كرد، كە دژایەتی ئیسرائیل دەكات.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پەیوەست بوونەوەی دووبارەی ئەمه‌ریكا بەو رێكخراوە رایگه‌یاند، "جۆ بایدن، رێنمایی بە وەزارەتی دەرەوە داوە، دەستبەجێ و بە پوختی بگەڕێنەوە ناو ئەنجوومەنەكە”.
پێویستە واشنتن تا كۆتایی ئەمساڵ چاوەڕوان بێ كە هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجومەنەكە بەڕێوە بچێ، بۆ ئەوەی دیسان وەكو ئەندام لەو رێكخراوەدا دەست بە كار بكاته‌وه.
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بنكەی سەرەكی لە جنێڤ هەڵكەوتووە و ساڵی 2006دا دامەزراوە و ئێستا 47 ئەندامی هەیە.
داڕشتنه‌وه: ئ.ر
پێداچوونه‌وه: هـ.ب