گه‌وره‌ترین به‌رپرسی سه‌ربازی حزبوڵڵای لوبنانی له سووریا كوژرا
ته‌له‌ڤزیۆنی میادین: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانییان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
حزبوڵڵای لوبنان كوژرانی به‌رپرسێكی دیاری حزبه‌كه‌ی به‌ناوی مسته‌فا به‌دره‌دین، له سووریا راگه‌یاند.
مسته‌فا به‌دره‌دین به گه‌وره‌ترین به‌رپرسی سه‌ربازی حزبوڵڵا داده‌نرێت له سووریا و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و حزبه‌ش، كه ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌ناری فه‌رمی حزبه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌دره‌دین مسته‌فا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق كوژراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لێكۆڵینه‌وه له سرووشتی ته‌قینه‌وه و هۆكاره‌كانی كراوه و تا ئێستاش نازانرێت ئه‌نجامه‌كه‌ی گورزی ئاسمانی، یان مووشه‌ك و بۆردومانكردن بووه".
كه‌ناڵی "میادین"ی لوبنانیش بڵاویكرده‌وه، به‌دره‌دین مسته‌فا، ته‌مه‌ن 55 ساڵ، به‌هۆی گورزی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بووه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌لئه‌بیب هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.