فوئاد حوسێن: بودجه بۆ حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه
فوئاد حوسێن: گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه
K24 – ھەولێر:
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ حكومه‌تی عێراق گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و گفتوگۆش له نێوان شاندی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بە كوردستان24 له باره‌ی گفتوگۆكانی پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق و جێگیركردنی پشكی هه‌رێم گوتی: بودجه‌كه بۆ حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و گفتوگۆش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه.
له باره‌ی نمایشی میلیشیاكانیش له به‌غدا، فوئاد حوسێن رایگەیاند: سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت چه‌ك له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت.
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه گوتی: نامه‌یه‌كمان ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه، بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.