لەبارەی داخستنی قوتابخانە و زانکۆکان لە عێراق بڕیار دەدرێت

خوێندنی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە

قوتابخانەیەكی بەغدا - ئەرشیف
قوتابخانەیەكی بەغدا - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

جێگری سەرۆکی لیژنەی قەیرانەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە. بڕیار لەسەر داخستنی دەوامی قوتابخانە و زانکۆکان، بۆ ماوەی دوو هەفتە دەدات و تەنیا لەرێگەی ئۆنلاینەوە وانە بخوێندرێت.

جەواد موسەوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی قەیرانەکان ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەكە پێشنیاری گەڕانەوەش بۆ قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار و كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان بۆ نیوە دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە نەجەف رایگەیاند، دوو رۆژی دیکە دەردەکەوێت، ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە یان نا؟.

نیگەرانی خۆیشی لە پابەندنەبووونی خەڵک، بە رێکارەکانی خۆپارێزی و بەکارهێنانی دەمامک دەربڕی.