ئهمهریكا هاوكارێكی پێشووی ههواڵگری خۆی بە سیخوڕیكردن بۆ ئێران تۆمەتبار كرد
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، مۆنیكا ویت، دەستكیسی پێشووی وڵاتەكەی لە دەزگاكانی لەناوبردنی سیخوڕی بەبێ ئامادەبوونی خۆی تۆمەتباركرد بە تەلەفۆنكردن لەگەڵ ئێران، بەپێی ئەوەی وەزارەتی دادی ئەمەریكا ئەمڕۆ شەممە ئاشكرایكردووە.
K24 – ھەولێر:

وەزارەتی دادی ئهمهریكا رایگهیاند، ویت لە ساڵی 2013 بەرەو ئێران رایكردووە و گومانی لێدەكرێت لەو كاتەوە ھاوكاری ھەواڵگری ئێرانیی كردبێت لە كارەكانیدا دژ بە ھاوكارانی پێشووی، ھەروەھا ئەو ناوی ھێمایی و ئامانجە نێھنییەكانی یەكێك لە بەرنامەكانی پێنتاگۆنی بۆ ئێرانییەكان ئاشكراكردووە.
یاریدەری وەزیری دادی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی "جۆن دیمیرس"، گوتی: "مۆنیكا ویت تۆمەتبارە بەئاشكراكردنی بەرنامەی زۆر نھێنیی ھەواڵگری و پێناسەی یەكێك لە ئەفسەرانی ھەواڵگری ئەمەریكا بۆ ئێران".
گوتیشی: چوار ھاككەرزی ئێرانی تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئەلیكترۆنی دژ بە پیاوانی ھەواڵگری ئەمەریكا خراوەتە پاڵیان لە لایەن "ھاوكارانی پێشووی خانم ویت".
سەرچاوە: روسیاالیوم