كۆمپانیای نوێی ئەمنی ئەمەریكایی دەگەنە بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار
ھەندێك لەو كۆمپانیانە لە سووریاوە ھاتوون
K24 – ھەولێر:
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، چەند كۆمپانیایەكی نوێی ئەمنی ئەمەریكایی گەیشتنە بنكەی "عەین ئەسەد"ی ئاسمانی لە رۆژئاوای ئەنبار.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی "المعلومة"ی گوتووە: "بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە ناحیەی بەغدادی لە قەزای ھیت لە رۆژئاوای ئەنبار گەیشتنی ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی كۆمپانیا ئەمنییە ئەمەریكاییەكانی بەخۆیەوە بینیوە لە میانی ماوەی رابردوودا".
گوتیشی: "ھەندێك لەو كۆمپانیانە لە سووریاوە ھاتوون بەرەو عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار"، سەرچاوەكە روونیشكردەوە، ھێزەكانی ئەمەریكا نووسینگەیەكی پاسپۆرتیان لە بنكەكەدا كردووەتەوە و لە میانیدا رەزامەندی لەسەر ھاتنەژوورەوەی ئەو كۆمپنیایانە دەدەن بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ حكومەتی ناوەندی".
پێشتریش سەرچاوەیەكی ئمەنی رایگەیاندبوو، كۆمپانیای "كەی بی ئار"ی ئەمنی، كە یەكێكە لە كۆمپانیا ھەرە گەورەكانی ئەمنی ئەمەریكایی لە بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانیدا ھەیە.