خاچی سوور هەوڵە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە زیندان و چاکسازییەکان بەرز دەنرخێنێت

سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ژان ژیرۆم، بەرپرسی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ژان ژیرۆم، بەرپرسی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق

K24 - هەولێر

سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد و، شاندەکە هەوڵە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی لە زیندان و چاکسازییەکان بەرز نرخاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد بەسەرۆکایەتی ژان ژیرۆم، بەرپرسی رێکخراوەکە لە عێراق.

لە دیدارەکەدا چالاکییە مرۆییەکانی ڕێکخراوەکە و پلان و بەرنامەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوەکە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانيان کرد بەتایبەتی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیس. هەروەها هەوڵە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمیان، لە زیندانیی و چاکسازییەکاندا بەرز نرخاند.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ستایشی کارو چالاکییە مرۆییەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد کە بە شێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، کارەکانیان ئەنجام دەدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی کارەکانیان ، دووپات کردەوە .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ستایشی کارو چالاکییە مرۆییەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی کارو چالاکییە مرۆییەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد

 

Fly Erbil Advertisment