كادیرێكی پێشكه‌وتووی پارتی به‌هۆی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا گیانی له‌ده‌ستدا
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی بوو له هانۆڤه‌ر

K24- ئه‌ڵمانیا:
نایف ره‌شۆ ئیسیانی، پێشمه‌رگه و كادیری پێشكه‌وتوو و راگه‌یاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
نایف رەشۆ لە پێکهاتەی ئێزیدییە و خەڵکی دەڤەری شێخانە. لە دایکبووی گوندی ئاسیان لە 1ی تەممووزی ساڵی 1963 هاتووه‌تە دونیا و دەرچووی پەیمانگای تەندروستی مووسڵە. لە ساڵی 1979 پەیوەندی بە ریزەکانی پاتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو، دواتر گوازراونەتەوە بۆ کۆمەڵگەی بەحرکە لە هەولێر، بەشدای راپەڕینی ئاداری ساڵی 1991ی کردووە. پاشان کۆچبەری وڵاتی ئەڵمانیا بووە و 25 ساڵە لەو وڵاتە دەژیت. به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هانۆڤەری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە له ئه‌ڵمانیا.
بەڕێوەبەری ماڵپەڕی هەواڵی هەکارنێت بوو، کاری رۆژنامەوانی دەکرد، ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بوو، زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئەڵمانیی دەزانی.
نزیکەی دوو مانگ بوو تووشی په‌تای کۆرۆنا ببوو، باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچوو، سه‌ر له به‌یانی ئەمڕۆ لە 14ی شوباتی 2021 به‌هۆی كاریگەری ئه‌و په‌تایه گیانی له‌ده‌ستدا.
H.B




