نووری مالیكی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
هاوخه‌می خۆی بۆ سه‌رۆك بارزانی و ته‌واوی پارتی و سه‌رجه‌م كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌ربڕی

K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوهیش، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، نووری مالیكی، ئه‌میندانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كرد.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسه‌نامه‌ی نووری مالیكییه بۆ سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
"كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَما الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلاَّ مَتَاعُ الْغُرُورِ" صدق الله العلي العظيم
برای به‌ڕێزم، مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به دڵێكی پڕ له باوه‌ڕ به قه‌زا و قه‌ده‌ری خودا، هه‌واڵی كۆچی دوایی برامان خودا لێی خۆشبێت، رۆژ نووری شاوهیسمان پێگه‌یشت، سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و ته‌واوی خوشك و براكانمان له پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رجه‌م كه‌س و كاره‌كانی ده‌كه‌ین.
به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین و له‌خودای گه‌وره ده‌پارێینه‌وه، گیانی خودالێخۆش‌بوو به‌ر ره‌حمه‌تی فراوانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
نوری المالكی
ئه‌میندانی گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی
2ی ره‌جه‌بی 1442ی كۆچی
15ی شوباتی 2021ی زایینی
H.B