به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس قاسم ئه‌عره‌جی سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق و كوردستان ده‌كات
"د. رۆژ خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی روون بوو له به‌رگریكردن له عێراق و عێراقییه‌كان به گشتی"

K24- هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، د. رۆژ خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی روون بوو له به‌رگریكردن له عێراق و عێراقییه‌كان به گشتی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس:
به‌وپه‌ڕی خه‌م و په‌ژاره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی جێگری پێشووتری سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. رۆژ نووری شاوهیسمان پێگه‌یشت، له‌كاتێكدا كه ئه‌و په‌ڕی خه‌مناكی خۆمان بۆ كۆچی دوایی ئه‌و تێكۆشه‌ر و سیاسه‌توانه دیاره راده‌گه‌یه‌نین كه به‌شداری له ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا كردووه، هاوكات خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی روون بوو له به‌رگریكردن له عێراق و عێراقییه‌كان به گشتی، ئێمه ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشكه‌ش به عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت گه‌لی كوردستان، له شكۆمه‌ند داواكارین، كۆچكردوو به‌ر ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات و سه‌بر و ئارامیش به كه‌س و كار و ئازیزانی ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
قاسم الأعرجي
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق
15ی شوباتی 2021
H.B