فازڵ میرانی: د. رۆژ له هه‌موو وێستگه‌كاندا رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه
له دوای به‌خاكسپاردنی ته‌رمی د. رۆژ نوری شاوێس، له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ستایشی رۆڵ و پێگه‌ی زانستیی و رۆشنبیری و پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و ئیداری د. رۆژی كرد.
K24 – هه‌ولێر:

فازڵ میرانی گوتی: له هه‌موو بوارێكی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیمان جێده‌ستی د. رۆژ دیاره.
گوتیشی: به له‌ده‌ستدانی كاكه رۆژ كه‌لێنێكی گه‌وره كه‌وته ناو پارتی و ئه‌گه‌ر ئنسافیش هه‌بێت، ئه‌و كه‌لێنه له عێراق و ناوچه‌كه.
روونیشیكرده‌وه، بنه‌ماڵه‌ی د. رۆژ هه‌میشه خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ر بوونه و ئه‌و كوڕی ناهیده خان و نوری شاوێسی تێكۆشه‌ر بووه.
فازڵ میرانی جه‌ختیكرده‌وه، زۆر شتی دیكه هه‌یه ده‌كرێت له باره‌ی د. رۆژه‌وه باس بكرێت، هه‌رچی بوترێت زیاده‌ڕۆیی نییه و ئه‌و زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو به وشه باسی بكه‌ین.