دژی سایكس پیكۆ لە رۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندان دەكرێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6dbd3cba-afcd-4644-a93f-553d4c36bf78/haybar%20qamishlo.ism/manifest

K24 - قامیشلۆ

 سەد ساڵ بەسەر رێككەوتنی سایكس پیكۆدا تێدەپەڕێت و ئەمڕۆ كوردستانیان لە ناوخۆ و وڵاتانی جیھان بۆ ئیدانەكردنی رێككەوتننامەكە خۆپێشاندان رێكدەخەن، لەو چوارچێوەیەشدا لە زۆربەی شارەكانی رۆژئاوای كوردستانیش خۆپێشاندان بەڕێوەدەچێت.

پەیامنێری (كوردستان24) لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: "بۆ ئیدانەكردنی رێككەوتنامەی سایكس پیكۆ كە سەد ساڵ بەسەر ئەو رێككەوتنە تێدەپەڕێت، لە زۆربەی شارەكانی رۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندان بەڕێوەدەچێت".

رێككەوتننامەی سایكس پیكۆ لە 16ی ئایاری ساڵی 1916 لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا واژووكرا و نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گۆڕدرا، بۆ ماوەی چەند ساڵێك ناوچەكە كەوتە ژێردەستەڵاتی ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی، ھەر ئەو كاتەش سنووری لە نێوان پارچەكانی كوردستان دانرا و بەسەر وڵاتان دابەشكرا.