وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌دات

"فریاگوزاری بۆ برینداره‌كان کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت و لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە"

به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجێنسی شاری هه‌ولێر
به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجێنسی شاری هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه‌، له‌ مووشه‌كبارانه‌كه‌دا ته‌نیا 3 بریندار هه‌ن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە زیانی موشەکەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، کە تەنها سێ بریندار هەیە. برینداری یەکەم پاسەوانی یەکێك لە قونسڵگەریەکانە لە گەڕەکی وەزیران، باری تەندروستی باشە و جێگیرە بەڵام چەندین پڕوشکی ساچمەی بەرکەوتووە.

برینداری دووەم کەسێکی کوردی رۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شکانی هەیە باری تەندروستی تا رادەیەك جێگیرە.

برینداری سێیەم کەسێکی دیکەی مەیدانی ئاژەڵانە، باری تەندروستی جێگیر نییە.

دەستبەجێ فریاگوزاریان بۆ کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی

15 شوبات 2021

H.B