وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌دات
"فریاگوزاری بۆ برینداره‌كان کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت و لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە"
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، له مووشه‌كبارانه‌كه‌دا ته‌نیا 3 بریندار هه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە زیانی موشەکەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، کە تەنها سێ بریندار هەیە. برینداری یەکەم پاسەوانی یەکێك لە قونسڵگەریەکانە لە گەڕەکی وەزیران، باری تەندروستی باشە و جێگیرە بەڵام چەندین پڕوشکی ساچمەی بەرکەوتووە.
برینداری دووەم کەسێکی کوردی رۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شکانی هەیە باری تەندروستی تا رادەیەك جێگیرە.
برینداری سێیەم کەسێکی دیکەی مەیدانی ئاژەڵانە، باری تەندروستی جێگیر نییە.
دەستبەجێ فریاگوزاریان بۆ کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی
15 شوبات 2021
H.B