قەتەر په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی ھەولێر به‌توندی ئیدانه ده‌كات
سەرەخۆشی له خانەوادەی قوربانییەكەی هێرشه‌كه كرد و ئومێدی چاكبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست
K24 – ھەولێر:
وڵاتی قەتەر، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی به توندی شه‌رمه‌زار كرد، كه ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستانی كردە ئامانج و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك شەھیدبوو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیلیش برینداربوون، وێڕای لێكه‌وتنه‌وه‌ی زیانی زۆری ماددی.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێكدا، جه‌ختی له‌سه‌ر دانبه‌خۆداگرتن كرده‌وه و داوای له هه‌موو لایه‌ك كرد، خۆیان لە ھەڵچوون به‌دوور بگرن لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
لە راگەیاندراوەكەدا وڵاتی قەتەر جه‌ختی له‌سه‌ر ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە رەتكردنەوەی توندوتیژی و تیرۆر بەھەر ھۆكار و بیانوویەك بێت، كرده‌وه.
ھەر لە راگەیاندراوەكەدا، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر سەرەخۆشی خۆی راگەیاند بۆ خانەوادەی قوربانییەكە و ئومێدی چاكبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو ھێرشە خواست.