ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداو ھێرشە تیرۆریستییەكەی سەر ھەولێر ئیدانە ده‌كات

ھاوكاری ئەنجوومەنی دەربڕی لەگەڵ عێراق  لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەھێزكردنی ئەمن و سەقامگیری لە سەر خاكەكەی

ئەنجوومەنی ھاریكار دەوڵەتانی كەنداوی ھێرشە تیرۆریستیەكەی سەر ھەولێری ئیدانە كرد
ئەنجوومەنی ھاریكار دەوڵەتانی كەنداوی ھێرشە تیرۆریستیەكەی سەر ھەولێری ئیدانە كرد

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، د. نایف فەلاح موباره‌ك ئەلحه‌جرەف، ھێرشە تیرۆریستییەكەی سەر ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستانی شه‌رمه‌زار كرد، كە بووە ھۆی شەھیدبوونی كەسێك و برینداربوونی چەند هاووڵاتییه‌كی سڤیل.

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، سەرەخۆشی خۆی بۆ خانەوادەی شه‌هیده‌كه‌ ده‌ربڕی و ئۆمێدی زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست. ھەروەھا ئاماده‌یی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ده‌ربڕی، بۆ ھاوكاری كردنی عێراق  لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەھێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەر خاكەكەی.

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ناوبراو جەختی لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕی ئەنجوومەن لە بارەی تیرۆر به‌ ته‌واوی شێواز و جۆره‌كانییه‌وه‌ به‌ هه‌ر پاساو و به‌هانه‌یه‌ك بێت، كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك كار له‌سه‌ر وشككردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی تیرۆرستان له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.