سوید بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات
"سوید پابەندە بە پشتوانیکردنی عێراق بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی دژی تیرۆر"
K24 – ھەولێر:
سوید بە توندی ئیدانەی ھێرشە مووشەكیەكهی شهوی رابردووی سەر شاری ھەولێری كرد.
ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید لە تویتێکدا نووسیویەتی: "بەتوندی ئیدانەی هێرشە مووشەکیەكهی سەر هەولێر دەکەم".
گوتیشی: سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیەکان دەکەم. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئان لیند گوتیشی: "سوید پابەندە بە پشتوانیکردنی عێراق بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی دژی تیرۆر".