ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قامیشلۆ روویدا
كوژراو و بریندار هه‌ن
K24 - قامیشلۆ:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك چوارڕیانی "عوسمان سه‌بری"، له‌ناوچه‌ی "هه‌لالییه"ی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له ناو شووشتنگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل بووه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و زیانی مادیش به شوێنه‌كه گه‌یشتووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 پێی راگه‌یاندین، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه.
