باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا سیسته‌می (C-RAM)ی كار پێكرد
بیستنی ده‌نگی سیسته‌مه‌كه نیگه‌رانی بۆ دانیشتوانی نزیك باڵیۆزخانه درووستكردووه
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، سیسته‌می به‌رگری (C-RAM) كار پێكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی دیاری بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار روونیكرده‌وه، بیستنی ده‌نگی سیسته‌مه‌كه نیگه‌رانی بۆ دانیشتوانی نزیك باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا درووستكردووه، له‌كاتێكدا ئه‌مه بۆ تاقیكردنه‌وه بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لهههمهنكاتدا كۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له ئاسمانی به‌غدا سووڕاوه‌ته‌وه، بۆ دڵنیایی له ره‌وشی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: بغداد الیوم
د.ی
نموونه‌یه‌ك له سیسته‌می به‌رگری (C-RAM)