حووسییەکان بۆردوومانی هێزەکانی سوپای یەمەن دەکەن
K24 – هه‌ولێر:
عەبدوڵا ئەشرەف، وتەبێژی فەرمی هێزەکانی بەرگری میللی، لە پارێزگای جەوفی باکووری یەمەن، رایگەیاند، "ملیشیای ئەنساروڵڵای سەر بە حووسییەکان وهێزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆکی لەسەرکار لابراو، بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر بۆردوومانی هێزەکانی سوپا و بەرگری میللی‌یان لە چەند شوێنێکی پارێزگاکە کردووە".
هەرچەندە لە 11ی نیسانی رابردوەوە، ئاگر بەست لە یەمەن راگەیەندراوە، بەڵام ناوە ناوە پێکدادان و بۆردوومان کردن، سەر هەڵدەداتەوە و ئەمەش ئەرکی دانوستانەکانی ئاشتی کوێت، ئاڵۆزتر دەکات.
لايه‌نه ناكۆكه‌كانى يه‌مه‌ن له كوه‌يت سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى دانووستاندنن به مه‌به‌ستى هێنانه‌دى ئاشتيى له‌و وڵاته‌دا.
له دواى له‌سه‌ر كارلاچوونى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، شه‌ڕى ناوخۆيى له يه‌مه‌ن سه‌ريهه‌ڵداوه.
سعووديه و ژماره‌يه‌ك وڵاتى سوننه ئاينزاى كه‌نداو هاوپهيمانێتييهكيان بۆ شه‌ڕ كردن له دژى حوسييه شيعه ئاينزاكانى يه‌مه‌ن راگه‌ياندووه و له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازار/ مارسى ساڵى رابردووه‌وه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كداران و ناوچه شيعه نشينه‌كانى يه‌مه‌ن.