زه‌ریف بۆ ئه‌مه‌ریكا: سزاكان هه‌ڵبگرن و پابه‌ندییه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، "محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف" رایگه‌یاند، تاران ئاماده‌یه سه‌رجه‌م پابه‌ندییه خۆبه‌خشیه‌كانی جێبه‌جێ بكات ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت.

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، "محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف" رایگه‌یاند، تاران ئاماده‌یه سه‌رجه‌م پابه‌ندییه خۆبه‌خشیه‌كانی جێبه‌جێ بكات ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و په‌یامه‌ی زه‌ریف دوای ئه‌وه هات، كه دوێنێ واشنتن رایگه‌یاند، نیازی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دانووستان و له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناووكی وتوێژ بكات.
هاوكات، ئیداره‌ی واشنتن، نامه‌یه‌كی ناردووه بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و پێی راگه‌یاندووه، ئه‌و یادداشته‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كێشنه‌وه، كه له باره‌ی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی كردبوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هیوای خواستبوو، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان ئه‌وه‌یان لێبخوازێت، كار له‌گه‌ڵ رووسیا و چین بكه‌ن سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی پرۆگرامی ناووكی تاران.