رووسیا پێشوازی لە بڕیاری نوێی ئەمەریکا سەبارەت بە ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی رووسیا و وەزیری دەرەوەی ئێران
وەزیری دەرەوەی رووسیا و وەزیری دەرەوەی ئێران

K24- هەولێر:

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی حکومەتی رووسیا لەبارەی هەڵوێستی نوێی واشنتن لەسەر رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، هەنگاوی نوێی ئەمەریکا بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران بە باش دەزانین.

راشیگەیاند، رەتکردنەوەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران لە لایەن ئەمەریکاوە بە هەنگاوێک باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین.

پێشتر واشنتن رایگەیاندبوو، لەگەڵ تاران دانووستان دەکەن و کشانەوەی ئەمەریکا لە رێکەوتننەکە هەڵدەوەشێننەوە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، بەرژەوەندی هاوبەشی ئەمەریکا لەگەڵ رووسیا و چین وا دەخوازێت، هاوکاری یەکتر بکەن لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی ئێران.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی کشایەوە و سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند.

AFP