لە پەخشی راستەوخۆ دزییان لێکرا
دوو رۆژنامەنووس لە پەخشی راستەوخۆ دزیان لێکرا
K24- هەولێر:
رۆژنامەنووسێکی وەرزشی ئیکوادۆری و کامێرامانەکەی، لە پەخشی راستەوخۆ لە شاری گوایاکیل، دزیان لێدەکرێت.
پیاوێک بە دەمانچەیەکەوە، دەموچاوی داپۆشیوە، هەڕەشە لە رۆژنامەنووسەکە و کامێرامانەکە دەکات، مۆبایلەکانیان رادەست بکەن.
ئۆرینۆلای رۆژنامەنووس بە دزەکە دڵێت، ئەو لە کاتی کارکردنە و تکا دەکات وازی لێبێنێت، دزەکەش روو دەکاتە کامێرامانەکە و بە زەبری دەمانچەکەی، مۆبایلەکەی لێوەردەگرێت.
سکای نیوز ئاشکرایکردووە، رۆژنامەنووسەکان دوای دزەکە کەوتوون، بەڵام دزەکە بە ماتۆڕسکیل زوو لە شوێنەکە دوور کەوتووەتەوە.
پۆلیسی ئیکوادۆر بەڵێنی داوە، دزەکە بدۆزنەوە و سزای بدەن. لە ماوەیەکی کەم، ئەو گرتە ڤیدیۆییە، 650 هەزار بینەری تێپەڕاندووە.