خانمێک دیارییەکی "شەرمەزارکەر'' لە رۆژی ڤالانتاین بۆ هاوسەرەکەی ئامادە دەکات

پیاوەکە لە ئینستاگرام بە نهێنی چی کردووە و ئاشکرا بووە؟

دیاری خاتوونێک بۆ هاوسەرەکەی
دیاری خاتوونێک بۆ هاوسەرەکەی

K24- هەولێر:

خانمێک لە رۆژی ڤالانتاین ''دیارییەکی'' جیاواز دەداتە هاوسەرەکەی، وێنەی ئەو کچانەی هاوسەرەکەی بە نهێنی ڵایکی کردوون.

لە گرتە ڤیدیۆیەک کە خانمەکە تۆماری کردووە دەردەکەوێت، وێنەی ئەو کچانەی پیاوەکە ڵایکی کردوون، چاپکراون و لەناو سندوقێکی رووپۆشکراو دانراون و وەکو سندوقی دیاری رازێندراوەتەوە.

خاتوونەکە دەڵێت، چیت کڕی بۆ پیاوەکەت لە رۆژی ڤالانتاین؟

دواتر دەڵێت، هەمووان ئەو شتانە بڵاودەکەنەوە کە بۆ هاوسەرەکانیان کڕیووە لە رۆژی ڤالانتاین و منیش بڕیارمدا ئەوەی خۆم بڵاوبکەمەوە.

لە درێژەی قسەکانی ئاماژە بەوە دەدات، من ئەم سندوقە جوانەم بۆ هاوسەرەکەم ئامادەکردووە، وێنەی هەموو ئەو کچانەی تێدایە کە لە ئینستاگرام ڵایکی کردوون.