كۆرۆنا له عێراق.. 3 هه‌زار و 273 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركران
به‌هۆی په‌تاكه 13 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 41 هه‌زار 897 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 273 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 13 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات هه‌زار و 978 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 664 هه‌زار و 750 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 245 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 616 هه‌زار و 507 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 34 هه‌زار و 998 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 316 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه به په‌تای كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه به‌رز بێت، ناچارین قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك رابگه‌یه‌نین.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر دوێنێ ریاز عه‌بدولئه‌میر حه‌لفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری له دۆخی كۆرۆنای دا و دووپاتیكرده‌وه، عێراق پێی ناوه‌ته مه‌ترسیدارترین قۆناغی ئه‌و په‌تایه.
به‌ر له دوو رۆژ حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه دووباره كێرڤی تووشبوون و مردن به‌كۆرۆنا له عێراق رووی له زیادبوون كردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكرد، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا رێژه‌ی زیاتر له 50%ی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه تووشی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا له عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی رۆژانه‌ی تووشبوون به په‌تاكه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق بڕیاریدا رێكاری نوێی خۆپارێزی بسه‌پێنێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاند و ماوه‌ی 3 رۆژه بڕیاره‌كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B