له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ ده‌نرێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه به په‌تای كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه به‌رز بێت، ناچارین قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك رابگه‌یه‌نین.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه به كۆرۆنا به‌به‌رزی بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی له عێراق دروست ده‌كات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گومانی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ناچارین هه‌نگاو به‌ره‌و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ له چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك بنێین، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی رێژه‌ی تووشبوون تێیاندا زۆر به‌رزه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا به دیاریكراوی له زیاتر له سێ ناوچه‌ی عێراق رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه زۆر به‌رزه، ئه‌وانیش ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لان، زۆر نزیكه له‌وه‌ی له قۆناغی داهاتوودا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له‌و سێ ناوچه‌یه رابگه‌یه‌نین".
روونیشیكرده‌وه، "زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر مه‌ترسیداره و كاریگه‌ری زۆری له سیسته‌می ته‌ندروستیی جیهان كردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خێرایی له ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی و هه‌وره‌ها توندی نیشانه‌كانی، وێڕای تووشبوونی منداڵانیش به‌و زنجیره نوێیه".
سه‌باره‌ت به پێكوته‌ی كۆرۆناش، بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "به‌گوێره‌ی راپۆرته زانستییه‌كان، ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بۆ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه به هه‌مان كاریگه‌ری كاری خۆی ده‌كات".
H.B