نامه‌یه‌كی دڵداری سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی دۆزرایه‌وه
نامه‌كه له كه‌شتییه‌كی به‌ریتانی دۆزراوه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی ژێرئاوكه‌وتووه

K24- هه‌ولێر:
زانایان توانییان نامه‌یه‌كی دڵداری سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئاشكرا بكه‌ن، كه له كه‌شتییه‌كی باهه‌ڵگری نقووبووی به‌ریتانی (SS Gairsoppa)، له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئێرله‌ندا دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی "ئاریش تایمز" بڵاویكرده‌وه، شاره‌زایان به وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌ی نامه‌یه‌كی داڵداری كردووه، كه ئه‌فسه‌رێك له ساڵی (1941) بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی "ئیریس"ی نووسیوه، تونراوه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی شیبكرێته‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نووسیووه: "ئازیزه‌كه‌م ئاگاداری خۆت به، ته‌نیا له‌به‌ر خۆت نا، به‌ڵكو له‌به‌ر منیش، ماچت ده‌كه‌م، به توندی له ئامێزت ده‌گرم، هیوادارین ئه‌و جه‌نگه خوێناوییه به‌م نزیكانه كۆتایی بێت".
كه‌شتییه‌كه له "كالكۆتا"ی هیندستانه‌وه به‌ره‌و "لێڤه‌رپول"ی به‌ریتانیا هاتووه، (717) نامه‌ی هه‌ڵگرتووه، له‌گه‌ڵ سه‌دان تۆن "زیو"، بۆ یارمه‌تی هێزه‌كانی به‌ریتانیا، به‌ڵام نه‌توانرا بیگه‌یه‌نن، دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی ژێرده‌ریایی ئه‌ڵمانی له (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1941) هێرشی كرده سه‌ر تیمی كه‌شتییه‌كه، كه (86) كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، ته‌نیا كه‌سێك ده‌ربازی بوو و كه‌شتییه‌كه‌ش ژێرئاو كه‌وت.
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی، كه له بواری توێژنه‌وه‌ی قووڵایی ده‌ریا كار ده‌كات، ئاشكرای كرد، له ناوه‌ڕاستی سه‌دی رابردوو ئه‌و كه‌شتییه به قووڵی (5) كیلۆمه‌تر ژێرئاو كه‌وتووه، له ساڵی (2010) له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌ریتانیا رێككه‌وتن، كه‌لوپه‌له گرانبه‌هاكانی ناوی ده‌ربهێنن.
توێژه‌ران زیاتر له (100) تۆن له "زیو" و ژماره‌یه‌ك "نامه"یان ده‌رهێناوه، كه به‌شێوه‌یه‌كی باش له قوتووی كۆگاكه پارێزراوه، هه‌ندێك له‌و نامانه له پێشانگه‌یه‌كی مۆزه‌خانه‌ی له‌نده‌ن نمایش كراوه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی