زانیاری لەبارەی تووشبووانی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

دانیشتووی کوێن؟

سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر
سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر

K24- هەولێر:

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند، پێنج تووشبووی کۆرۆنای نوێ، دانیشتووی هەولێرن.

راشیگەیاند، تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 40 ساڵە و رەگەزی نێر و مێیان تێدایە.

ئاشکراشیکرد، بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەکە دەکرێت.

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی 40 قەرەوێڵەیی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر ئامادەکراوە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

داواشی کرد، هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن، بە تایبەت بەستنی ماسک.

روونیشکردەوە، نیشانەکانی نەوەی نوێی کۆرۆنا، بە نزیکەیی هاوشێوەی کۆرۆنا رەسەنەکەیە، بەڵام توانای بڵاوبوونەوەی زیاترە.