تۆمەتبارێك لەسەر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک لە سلێمانی دەستگیر كرا

كچێك سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كردووە

وێنەی تۆمەتبار
وێنەی تۆمەتبار

K24 - سلێمانی

ھێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی كەسێكیان دەستگیرکرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (ش، ع، ق لەدایکبووی 1994) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبه‌تییه‌کانی لێکردبوو ئەگەر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت".

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە: "تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە".