هۆشدارییەک لە وەزیری تەندروستییەوە
هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
K24- هەولێر:
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان کە ژمارە و رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوە دایە.
لەبارەی ڤایرۆسە نوێیەکەش دەڵێت، رۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.
داواش دەکات، تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن، بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر تا ئێستاش گرنگترین رێکاری خۆپارێزیە.
ئەمڕۆش، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند، پێنج حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون کە تەواویان دانیشتووی هەولێرن.
راشیگەیاند، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هاتنی ڤایرۆسەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین.