روونکردنەوە لەبارەی داخستنی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت

زانکۆ و پەیمانگاکان دادەخرێن؟

زانکۆی سلێمانی  فۆتۆ: AA
زانکۆی سلێمانی فۆتۆ: AA

K24- هەولێر:

عەبدول سەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی راگرتنی دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاوکردەوە.

عەبدول سەلام دۆڵەمەری دەڵێت، چەند رۆژێکە گوێ بیستی داخستنی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان دەبن، دڵنیاتان دەکەمەوە تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی لەمجۆرە نییە نە لە وەزارەتی تەندروستی و لە لێژنەی پەروەردە و نە لەوەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا.

دەشڵێت، ئەوەی لەسەر هەموو لایەک پێویستە خۆپارێزیی و پابەندییە بە رێکارە تەندروستییەکان، ئێمە لە لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بەوپەڕی پەرۆشییەوە مەبەستمانە قوتابیانی ئازیز خوێندنیان نەفەوتێت و زۆرترین سوود وەرگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر حاڵەتیش بگاتە رێژەیەکی مەترسیدار ئەو کات قسەیەکی دیکەیە و لیژنەی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بە رەچاوکردنی دۆخەکە بڕیار دەدات.