له‌ فيستيڤاڵى جمكه‌كاندا چوار جمك هاوسه‌رگيريان كرد

رۆژی پێجشەممەی رابردوو، لە شاری تارانى پايته‌ختى ئێران، شەشەمین فيستیڤاڵی جمکەکانی ئێران بەڕێوەچوو. لەو فيستیڤاڵەدا کۆمەڵێک جمکی ئێرانی لە تەمەن و چین و توێژی جیاوازی کۆمەڵايەتیدا بەشدار بوون و چوار دوو جمکیش ژیانی هاوسەرییان دەستپێکرد.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/94c53fdf-0f91-42cf-838e-410841d7fee6/Fstivali%20jmkan.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

رۆژی پێجشەممەی رابردوو، لە شاری تارانى پايته‌ختى ئێران، شەشەمین فيستیڤاڵی جمکەکانی ئێران بەڕێوەچوو. لەو فيستیڤاڵەدا کۆمەڵێک جمکی ئێرانی لە تەمەن و چین و توێژی جیاوازی کۆمەڵايەتیدا بەشدار بوون و چوار دوو جمکیش ژیانی هاوسەرییان دەستپێکرد.

جەمکەکان لەبواری جەستەوە چەندە وەک یەک دەچن و بیرکردنەوە و خولیاکانیان چەندە لەیەک نزیکن؟ کۆکردنەوەی بەشی زۆری جمەکەکانی وڵاتێک لە شوێنێکدا رەنگە باشترین دەرفەتی ناسینی زیاتری ئەو کەسانە بێت کە بەر لە لەدایک بوونیش، ماوەی چەند مانگێک بەیەکەوە ژیاون.

کامەران حاجەتی (دوو برای  جمک) ده‌ڵێت: لە بنەڕەتدا هەر دەڵێی یەکێکین. هەموو تەماگرتن و بیرکردنەوەکانمان نزیکەی لە سەدا نەوەدی وەک یەکە.

ئیحسان خاسەتراش، بەڕێوبەری ئەنجوومەنی جمکەکانی ئێران، بەر لە بەڕێوەچوونی فيستیڤاڵەکە بە دەزگاکانی راگەیاندنی گوتبوو: ئەو فيستیڤاڵە بە بەشداریی زیاتر لە 50 هەزار جمک لە یاریگەی سەد هەزارکەسیی ئازادیی تاران بەڕێوە دەچێت.

ئیحسان خاسەتراش گوتيشى: لە شەشەمین جەژنە نەتەوەییەماندا دەمانەویست ریکۆردی گینێس تێپەڕێنین. بەهۆی هەندیک رووداو کە رەنگە کەش هەواش بێت، ناچار بووین هۆڵی فسیڤاڵەکە بگۆڕین. بە داخەوە لەم هۆڵەدا ناتوانین یاساکانی گینێس لەبەچاو بگرین. بەڵام بەجۆرێکی هێزەکی توانامان هەیە ساڵانی داهاتوو ئەو سەرکەوتنە تۆمار بکەین.

زۆرجار جمکەکان ئەوەندە وەک یەک دەچن کە لەبەرچاومان دەگۆڕێن و زۆر بەزەحمەت هەست بە جیاوازییەکانیان دەکەین. بەڵام تەنیا خۆیان دەزانن لە دەرووندا چۆنن و خۆیان چەندە حەزیان لە جمکبوونیانە و بە دیتنی یەکتر هەست بەچی دەکەن.

رۆزا تیزکار(دوو خوشکی جمک) گوتى: جمکەکان دەڵێی لە هەموو شوێنێک بەیەکەوەن. بەجۆرێکە هەردەڵێی لەمانای تەنیایی تێناگەی. هەروها ئیتر... رەنگە هەندێک جار پێویستت بە هاوڕێش نەبێت. چونکە وەک ئەمەیە هەم هاوڕێ و هەم خوشک و هەم هاوتەمەنی.

هەرچەند ئاواتی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی جمکەکانی ئێران وەدینەهاتووە و  قسەکانی بۆنی گەلەییان لێدێت، بەڵام بەشداریکردنی کۆمەڵێک جمک لە هەموو تەمەن و چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکاندا لەم فيستیڤاڵەدا سەرنجڕاکێشە. لەمەش سەرنجڕاکێشتر پێکهێنانی ژیانی هاوسەریی ئەم چوار جمەکەیە.