عارف قوربانی: یه‌كێتی و گۆڕان به ته‌نها نه‌یانده‌توانی ته‌عبیر له زۆنی سه‌وز بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
عارف قوربانی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان رایگه‌یاند، رێكه‌وتنه‌كه هه‌م ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، هه‌میش ته‌وقیته‌كه‌ی گرنگ بوو.
عارف قوربانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نه یه‌كێتی ده‌یتوانی بڕیار بدات نه گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فاش له جیاتی سلێمانی بڕیار بدات و ته‌عبیر له "زۆنی سه‌وز" بكات.
عارف قوربانی گوتی: "له زۆنی سه‌وز هه‌ست به تاكڕه‌وی سیاسه‌تی پارتی كراوه و هه‌ستییان به غیابی موشاره‌كه‌ی سیاسی كراوه".
قوربانی ره‌تیكرده‌وه، رێككه‌وتنه‌كه ببێته هۆكاری دووباره دابه‌شبوونه‌وه‌ی كوردستان بۆ دوو ئیداره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌جید ساڵح هه‌ڵسووڕاوی گۆڕان، رێككه‌وتننامه‌كه به درێژكراوه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی "ده‌باشان"ی نێوان هه‌ریه‌ك له جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فایه و شتێكی نوێ نییه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌سام عه‌لی، مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه وه‌ك "ده‌رچه‌یه‌ك" وایه و كاته‌كه‌ی ئاساییه نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: "گۆڕان هه‌ست ده‌كات په‌راوێز و پشتگوێخراوه و یه‌كێتیو گۆڕان ده‌یانه‌وێت به‌و رێككه‌وتنه جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ئاشت بكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كده‌نگی خۆیانه، ئه‌وا پارتی پێشوازی لێده‌كات و گوتی: "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستییان گۆڕینی سیسته‌می سیاسیه بۆ په‌رله‌مانی، له ئێستاشدا سیسته‌مه‌كه په‌رله‌مانییه و ته‌نها سه‌رۆك له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌نگه‌رگرتن بێت له پارتی، پێشتر ئه‌و هه‌وڵانه دراوه بۆ خستنه ده‌ره‌وه‌ی پارتی، ئه‌وا شكستی هێناوه و ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی دیكه‌ی سیاسی بێت و بیانه‌وێت به زۆرینه‌ی كه‌مینه یاساكان بسه‌پێنن، پێشبینی ده‌كه‌م شكست بهێنن".