له په‌رله‌مانی ئوسترالیا ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر ئافره‌تێك
چوار ئافره‌ت له په‌رله‌مانی ئوسترالیا، رایانگه‌یاند، رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
چوار ئافره‌ت له په‌رله‌مانی ئوسترالیا، رایانگه‌یاند، رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئافره‌تانه روونیان كردووه‌ته‌وه، له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و "تاوانه‌یان" به‌رامبه‌ر كراوه.
یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان، رایگه‌یاندووه، فه‌رمانبه‌رێكی سه‌ر به پارتی ئازادیخوازان، ده‌ستی له رانی خشاندووه، سكاڵای له دژی گێچهڵكارهكه له لای پۆلیس تۆمار كردووه.
پێشتر فه‌رمانبه‌رێكی پێشووی په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو، له ناو بینای په‌رله‌مانی ئوسترالیا ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌و ئافره‌ته ئاشكرایكردووه، له نوسینگه‌ی وه‌زیری پیشه‌سازی به‌رگری ئه‌و كاته‌ی ئوسترالیا، لیندا رینولدز، ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژیكاره‌كه مه‌ی خواردووه‌ته‌وه.
دوو ئافره‌تی دیكه، به رۆژنامه‌ی " The Australian"یان راگه‌یاندووه، له لایه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
چواره‌م ئافره‌تیش، هێشتا ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و به كه‌ناڵی " ABC"ی ئوسترالیی راگه‌یاندووه، كاتێك ناسنامه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ئاشكرا كراوه، كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر "هیگینز"، بیری كه‌وتووه‌ته‌وه، كه هه‌مان فه‌رمانبه‌ر، گێچه‌ڵی پێكردووه.
ئه‌و ئافره‌ته روونیشیكردووه‌ته‌وه، له ئاهه‌نگێكی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له كانبێرا دوای مه‌ی خواردنه‌وه، هه‌ستی كردووه، كه‌سێك له ژێر مێزه‌كه‌وه ده‌ستی خستووه‌ته سه‌ر رانی و ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه، كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر "هیگینز" و گێچه‌ڵی به ئافره‌ته‌كانی دیكه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و كاته‌ی له په‌رله‌مان كاری كردووه راهاتووه له‌سه‌ر ئه‌و گێچه‌ڵه سێكسیانه‌ی پێی كراوون و زۆر گوێی پێ نه‌داون.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، "سكوت مۆریسۆن" پۆزشی بۆ قوربانییه‌كان هێناوه‌ته‌وه و به‌ڵێنی داوه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكات.