كچێكی ئیسپانی: منیان سهرخۆشكردوو و ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵیان كرده سه‌رم
دوای ئه‌وه‌ی مه‌ی و خواردنه‌وه‌ی كحوولیان داوه‌تێ و سه‌رخۆشیان كردووه، ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵیان كردووه‌ته سه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئیسپانیا له دۆسییه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵی گه‌نجان بۆ سه‌ر كچێك ده‌كۆڵنه‌وه، كه به‌شداربووی ئاهه‌نگێكی گه‌نجان بووه له شارۆچكه‌ی "كولمیناریخۆ"ی نزیك مه‌دریدی پایته‌خت.
تاوانلێكراوه‌كه، سكاڵای له دژی شه‌ش پیاو تۆمار كردووه و رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی مه‌ی و خواردنه‌وه‌ی كحوولیان داوه‌تێ و سه‌رخۆشیان كردووه، ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵیان كردووه‌ته سه‌ر.
رۆژنامه‌ی "لۆمۆند" بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌و ئاهه‌نگه‌دا مادده‌ی سه‌رخۆشكه‌ر و بێهۆشكه‌ر به‌كارهێنراوه.
پۆلیس رایگه‌یاندووه، ئاهه‌نگه‌كه به به‌شداری چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ر شاشه‌كان به‌ڕێوه‌چووه، كه گوێیان به هیچ رێنماییه‌كی پزیشكی و ته‌ندرووستی نه‌داوه و ئه‌و بابه‌ته له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.