ئێران دژایه‌تی خۆی بۆ بوونی سه‌ربازیی توركیا له عێراق و سوریا نیشاندا
زه‌ریف: ئه‌نقه‌ره سیاسه‌تێكی هه‌ڵه له عێراق و سووریا په‌یڕه‌و ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دژایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له بوونی سه‌ربازیی توركیا له عێراق و سووریا نیشاندا و رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر به‌غدا و دیمه‌شق په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه ده‌كات.
ئه‌م گوتانه‌ی زه‌ریف له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "پرێس تی ڤی" ئێرانی‌دا هاتوون و گوتی: "ئامانجی ئێران له سووریا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره، كه هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه ده‌كات".
ئه‌م گوتانه‌ی زه‌ریف دوای گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و تاران دێن، كه ده‌گوترێت، به‌هۆی ده‌ستگیركردنی دیپلۆماتكارێكی ئێرانی به‌ناوی محه‌مه‌د ره‌زا ناسر زاده له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه به تۆمه‌تی كوشتنی به‌رهه‌ڵستكارێكی ئێرانی به ناوی "مه‌سعود مه‌وله‌وی وه‌نده‌رجانی" له ئیستانبوڵ هاتوونه‌ته ئاراوه.
H.B