پارتی واده‌ی كۆنگره‌ی راگه‌یاند
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، پارتی مانگی ئایار، كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی خۆی ده‌به‌ستێت.
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، پارتی مانگی ئایار، كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی خۆی ده‌به‌ستێت.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، فازڵ میرانی ئاشكرایكرد، رۆژی (26ی ئایار/ مایۆی 2021) پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی ده‌به‌ستێت.
بڕیار بوو كۆنگره‌ی چوارده له 2014 ببه‌سترێت، به‌ڵام به هۆی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش، هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ به‌ستنی كۆنگره له ئارادا نه‌بوو.
پارتی دیموكراتی كوردستان له (16ی ئاب/ ئۆگستی 1946) دامه‌زراوه و ریزبه‌ندی كۆنگره‌كانی به‌م جۆره بووه:
* كۆنگره‌ی یه‌ك: له 16ی ئابی 1946 له ماڵی "سه‌عید فه‌هیم" له شاری به‌غدا و به نهێنی و به به‌شداری (70) كه‌سایه‌تی به‌سترا.
* كۆنگره‌ی دوو: له مانگی ئازاری 1951 له ماڵی "عه‌لی حه‌مدی" له شاری به‌غدا و به به‌شداری (30) نوێنه‌ر به‌سترا.
* كۆنگره‌ی سێ: له (26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 1953)، له كه‌ركووك به به‌شداری (35-40) نوێنه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی چوار: له رۆژانی (4-7ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1959) له ماڵی كاكه زیاد له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی پێنج: له مانگی (ئایار/ مایۆی 1960) له باره‌گای حزب له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی شه‌ش: له سه‌ره‌تای مانگی (ته‌مموز/ یۆلیۆی 1964) له قه‌ڵادزێ به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی حه‌وت: له (15ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 1966) له گه‌ڵاڵه به‌سترا.
* كۆنگره‌ی هه‌شت: له (1ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 1970) له ناوپردان و به به‌شداری (488) نوێنه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی نۆ: له (4ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1979) له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وڕ به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به ده‌نگی تێكڕای ئه‌ندامانی كۆنگره وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
* كۆنگره‌ی ده: له نێوان (2-12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1989) له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وڕ به به‌شداری (332) نوێنه‌ر به‌سترا.
* كۆنگره‌ی یازده: له (1993) له شاری هه‌ولێر به به‌شداری (2167) نوێنه‌ر به‌سترا.
* كۆنگره‌ی دوازده: له نێوان (6-14ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1999) له هه‌ولێر به به‌شداری (1500) نوێنه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی سێزده: له نێوان (11-18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2010) له هه‌ولێر به‌سترا.