بەرهەمی نەوتی تێکساس گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دروست کرد
نرخی ئێستای نەوت چەندە؟
K24- هەولێر:
پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان بەرهەمی نەوتی تێکساس کە بەهۆی سەرما و بەستەکەڵ کەمیکردبوو، زیادی کرد و نرخی نەوتی کەمێک دابەزاند.
بەگوێرەی داتاکانی پەیمانگەی نەوتی ئەمەریکا، لە دوو هەفتەی داهاتوو، بەرهەمی نەوت تێکساس ئاسایی دەبێتەوە. بەمەش ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت دروست دەبێت.
لە بازاڕەکانی جیهانی، کاتژمێر 9 بەیانی بە کاتی هەولێر، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە کراوە. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، نرخەکەی 61 دۆلار و 12 سەنتە.
بە بەروارد بە دوێنێ سێشممە، نرخی یەک بەرمیل نەوت، 32 سەنت دابەزیووە.
داهاتووی نرخی نەوت لەسەر چەند فاکتەرێک بەندە؛ گرنگترینیان ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیادکردنی بەرهەم لە لایەن بەرهەمهێنەرانی نەوت و جەنگی ئابووری نێوان وڵاتانی وەک رووسیا و سعوودییە.