له‌سه‌ر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل دوو دراوسێ دەبێتە شەڕیان
یەکێکیان بە کڵاشینکۆڤ دراوسێکەی بریندار کردووە
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ی له‌سه‌ر راگرتنی شوێنی ئۆتۆمبێل بووه‌ته شه‌ڕیان و دراوسێكه‌ی برینداركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021 رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی كوران، دوو دراوسێ به‌شه‌ڕهاتوون، یه‌كێك له دراوسێكان به‌ناوی (ع. م. ح.) به كڵاشنیكۆڤ ته‌قه‌ی له (سه‌ردار ره‌سوڵ عوسمان) كردووه و برینداری كردووه.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، رووداوه‌كه رۆژی سێشه‌ممه روویداوه، دواتر مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس به كوردستان24ـی راگه‌یاند، برینداره‌كه ته‌ندروستی باشه و جێگره و گوللـه‌كه‌ش به‌ر قۆڵی كه‌وتووه.