ڕیمو فریولێر په‌یامێك بۆ ریال مه‌درید ده‌نێرێت
ڕیمۆ فریولێر یاریزانی سویسری یانه‌ی ئاتاڵانتا كه شه‌وی رابردوو به كارتی سوور له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ كرایه ده‌ره‌وه، په‌یامێك بۆ یاریزانانی یانه‌كه‌ی ده‌نێرێت و هه‌ڕه‌شه له ریال مه‌دریدیش ده‌كات.
ریمۆ فریولێر ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئاتڵانتا له خوله‌كی 17 كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رزكرایه‌وه و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش مشتومڕێكی زۆری له نێو میدیاكانی ئه‌ورووپا به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌مباره‌یه‌وه ریمۆ ده‌ڵێت: زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی روویدا، داوای لێبوردن له یاریزانانی هاوڕێم ده‌كه‌م و ده‌ستیان خۆشیان لێ ده‌كه‌م به 10 یاریزانه‌وه یارییه‌كی گه‌وره‌یان كرد، گه‌شبینم به ئاستی تیپه‌كه‌م و دڵنیام له نێو مه‌درید قه‌ره‌بووی ده‌كه‌ینه‌وه.
له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئاتڵانتا له نێو یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕا، یانه ئیتاڵیاییه‌كه له خوله‌كی 17ـه‌وه به 10 یاریزانه‌وه یارییه‌كه‌ی ته‌واو كرد، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له لایه‌ن فێرلاندی مێندی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید له خوله‌كی 86 تۆمار كرا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه بوو له چامپیۆنزلیگ.
بڕیاره یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له رۆژی 16ـی مانگی داهاتوو له مه‌درید به‌ڕێوه‌بچێت.