شاره‌وانی هه‌ولێر: كار بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌كرێت
رێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر (%18.5) و خواستمان ئه‌وه‌یه بیگه‌یه‌نین به (%25)
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، رایگه‌یاند، رێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر (%18.5) و خواستمان ئه‌وه‌یه بیگه‌یه‌نین به (%25) و دیزاینی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی شه‌قامی (150) مه‌تری هه‌ولێر كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ستایشی ته‌واوكردنی به‌شی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی شه‌قامی (150) مه‌تری هه‌ولێری كرد و گوتیشی: قۆناغه‌كانی داهاتووی پڕۆژه‌كه له رووی دیزاینه‌وه وردبینییان بۆ ده‌كرێت و هه‌وڵده‌درێت له واده‌یه‌كی نزیكدا بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، شاره‌وانی هه‌ولێر كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزی هه‌ولێر ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو پشتێنه‌یه جێبه‌جێ بكرێن، كه پانی یه‌كه‌میان (2) كیلۆمه‌تر و درێژییه‌كه‌ی (80) كیلۆمه‌تر ده‌بێت و سه‌رجه‌می رووبه‌ری ده‌كاته (160) كیلۆمه‌تر دووجا.
باسی له‌وه‌شكرد، رێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر (%18.5)هو ئه‌وان له به‌رنامه‌یاندایه ئه‌و رێژه‌یه زیاد بكه‌ن بۆ (%25).
له باره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌كانی دیكه‌ی ناو شاری هه‌ولێریش، سه‌رۆكی شاره‌وانی گوتی: له حاڵه‌تی دابینكردنی بودجه‌ی پێویست، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رجه‌م رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی پایته‌خت نۆژه‌ن بكرێنه‌وه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.