نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له مسته‌فای سه‌ید قادر و فه‌رهاد ئه‌ترووشی كرد
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشی له هه‌ریه‌ك له مسته‌فای سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆك كرد، به هۆی كۆچی دوایی باوكیانه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:

سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان ده‌ربڕى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سایته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ته‌له‌فۆنیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆك كرد، به هۆی كۆچی دوایی باوكییه‌وه.