ورده‌كاری ناردنی نیوه‌ی یه‌كه‌می شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، به‌غدا نیوه‌ی پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه جووتیارانی هه‌رێم له ساڵانی (2014، 2015، 2016) راده‌ستی سایلۆكانیان كردبوو.
K24 – هه‌ولێر:
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، به‌غدا نیوه‌ی پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه جووتیارانی هه‌رێم له ساڵانی (2014، 2015، 2016) راده‌ستی سایلۆكانیان كردبوو.
وه‌رزی دروێنه‌ی خه‌له و خه‌رمانی جووتیارانی كورد له (2014)دا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی داعش و داگیركردنی مووسڵ و زۆرێك له ناوچه سوننه نشینه‌كانی عێراق و هاوكاتیش بوو له‌گه‌ڵ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، كه ئه‌و كات "نوری مالكی" سه‌رۆك وه‌زیران بوو.
به هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌وه له ماوه‌ی رابردوودا، به‌غدا هه‌رچه‌ند نكوڵی له مافی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو پاره‌كه ره‌وانه بكات.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "كوردستان24" له رێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه قسه‌ی كرد و گوتی: "تا ئه‌مڕۆ (25ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، دوو فه‌رمانبه‌ری دارایی رێگریان ده‌كرد و ئاماده نه‌بوون واژووی بكه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندیم به وه‌زیری بازرگانییه‌وه كرد و هه‌ڕه‌شه‌م كرد، ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌به‌مه ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م، ئینجا ره‌زامه‌ندیان دا".
به‌شیر حه‌داد، گوتیشی: "له عێراقدا هیچ شتێك ده‌سته‌به‌ری نییه، ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش ناتوانێت بڕیاره‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات. هه‌ندێكجار به‌ڕێوبه‌رێك ده‌توانێت كاری حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی په‌كبخات".
جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوودا، چه‌ندین جار گردبوونه‌وه‌یان كردووه و ته‌نانه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی كه‌سیی خۆیان له دادگاكانی عێراق سكاڵاشیان تۆمار كردووه و یه‌كێك له‌و جوتیارانه له دادگا سكاڵاكه‌ی برده‌وه و به‌رپرسیارێتی خسته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
كێشه سیاسییه‌كان و بوونی ئیراده‌یه‌ك له دژی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا به‌رجه‌سته بووه، زۆر جار بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گشتیی و جوتیاران به تایبه‌تی.
دوای هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا و شانده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رازیبوونی "مسته‌فا كازمی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌ری سایلۆكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك)، له به‌غدا چه‌كی بانكیان بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگرت.
چه‌كه‌كان ده‌بێت وردبینیان تێدا بكرێت و دواتر فه‌رمان به خه‌رجكردنی پاره‌كه‌یان بكرێت و ئینجا پاره‌كه‌یان له رێی بانكی ناوه‌ندییه‌وه ره‌وانه‌ی لقه‌كانی ئه‌و بانكه ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی.
له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان24"، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، "نه‌وزاد كامیل" رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی هاتووه، نیوه‌ی ئه‌و شایسته داراییه‌یه، كه جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی سێ ساڵدا (2014، 2015، 2016) گه‌نمیان داوه‌ته سایلۆكان و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، وه‌زاره‌تی بازرگانی كۆبوونه‌وه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به چ شێوازێك پاره‌كه دابه‌ش بكرێت، تا هه‌موو ئه‌و جوتیارانه بڕێك له شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن".
گوتیشی: "دابه‌شكردنی پاره‌كه، رێكاری ئیداری پێویستی ده‌وێت، بۆ نموونه ده‌بێت چه‌كه‌كان (صحة صدور)یان بۆ بكرێت و ئێمه لای خۆمانه‌وه له رێگه‌ی سایلۆكانه‌وه سه‌رجه‌م دۆسییهكانمان ئاماده‌كردووه و كه‌ی رێكاره‌كان ته‌واو بوون، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی داهاتووش نه‌بێت، ئه‌وا له هه‌فته‌ی دواتردا به دڵنیاییه‌وه ده‌ست به خه‌رجكردنی پاره‌كه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جوتیاراندا ده‌كرێت".
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، "نه‌وزاد كامیل"، ئاشكراشیكرد، وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم و بریكاران و راوێژكارانی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌فته‌ی داهاتوو به سه‌ردانێك روو له به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌و سه‌ردانه‌یاندا پرسی به‌شی دووه‌می شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن.
"نه‌وزاد كامیل" روونیشیكرده‌وه، به‌رپرسانی به‌غدا نكوڵی له مافی جوتیارانی كورد و ره‌وایی ئه‌و داوایه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا ئه‌و پاره‌یه نییه، كه دێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو شایسته‌ی دارایی جوتیارانی هه‌رێم بۆ (2020)یش ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌جبه‌ی شه‌شه‌می ده‌گات، كه بڕه‌كه‌ی (20) ملیار دیناره و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتووش وه‌جبه‌ی حه‌وته‌می ئه‌و پاره‌یه، كه له كۆی (231) ملیار دیناری شایسته‌ی جوتیارانی عێراق، پشكی جوتیارانی هه‌رێم (20) ملیار دیناری دیكه‌یه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و له رێی چه‌كی بانكییه‌وه خه‌رج ده‌كرێت.
كۆی گشتیی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵانی (2014، 2015، 2016)، (576) ملیار و (380) ملیۆن و (964) هه‌زار دیناره. له‌و بڕه پاره‌یه، وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می كه كه‌متره له نیوه‌ی بڕی (268) ملیار و (80) ملیۆن دیناره گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم و له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش ده‌كرێت. ده‌مێنێته‌وه نیوه‌ی دووه‌می پاره‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی بۆ وه‌ربگیرێت.
داڕشتنه‌وه: ئ.ر