ئه‌مه‌ریكا گرووپێكی چه‌كداری لایه‌نگری ئێرانی بۆردومان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆردومانی گرووپێكی چه‌كداریان له سووریا كرد، كه به لایه‌نگری ئێران ده‌ناسرێن.
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆردومانی گرووپێكی چه‌كداریان له سووریا كرد، كه به لایه‌نگری ئێران ده‌ناسرێن.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆردومانی ئه‌و گرووپه چهكدارییهیان كردووه.
ئاژانسه‌كه ورده‌كاری هێرشه‌كه و زیانه گیانی و ماددییه‌كانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.