ئه‌سۆشێیتدپرێس: له عێراقه‌وه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی ئاراسته‌ی سعوودییه كراوه
ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه‌ی مانگی رابردوو، بۆردومانی كۆشكی پادشاییان له سعوودییه كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه‌ی مانگی رابردوو، بۆردومانی كۆشكی پادشاییان له سعوودییه كرد، ده‌ركه‌وتووه له عێراقه‌وه هه‌ڵفڕیون، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی "ئه‌سۆشێیتد پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵێكی ئاژانسه‌كه، به‌رپرسێكی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری ئێران له عێراق و به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له سنووری عێراقه‌وه رۆژی (23ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021) ئاراسته‌ی سعوودییه كراوون و بۆردومانی كۆشكێكی پادشاییان له‌و وڵاته كردووه.
به‌رپرسێكی گرووپه چه‌كدارییه‌كان به ئاژانسه‌كه‌ی وتووه: "ئه‌و فڕۆكانه به شێوه‌ی پارچه له ئێرانه‌وه هێنراوون و له عێراق به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوون و به‌ره‌و سعوودییه ئاراسته كراوون".
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی له‌و باره‌یه‌وه وتویه‌تی: "بڕوامان وایه ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كۆشكی یه‌مامه له سعوودییه، سه‌رچاوه‌كه‌ی له عێراقه‌وه بووه".