ژماره‌یه‌ك چەكداری داعش لە بەغدا دەستگیرکران

رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر

ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی داعش له‌ به‌غدا
ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی داعش له‌ به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكردەوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی پۆلیسی فیدراڵ، (5) چەكداری داعشیان دەستگیركردووە، کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکرابوون.

بەپێی راگەیەنراوەکە، (4) چەكداریان لە ناوچەكانی بەغدا و ئەوەی دیکەیش لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەش كرا، کە ئەو دەستگیرکراوانە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.

د.ی

Fly Erbil Advertisment